هەژدەهەمین کەرنەڤاڵی کلتورەکان ی بەرلین لە ١٩ ی مای ڕێدەکەن
له ماوه‌ی چوار ڕۆژی که‌رنه‌ڤالی کلتوری له به‌رلین دا نزیکه‌ی ملیۆنێک گه‌شتیار لایه‌نه ڕه‌نگاله و پڕخرۆشهکهی ئه‌م شاره ده‌بینن و له‌گه‌ڵی ده‌ژین. له ساڵی ١٩٩٥ ـه‌وه یه‌کێکه له سه‌رنجڕاکێشترین پاراده‌کان (نمایش و ڕێکردن)، سالانه نزیکەی ملیۆنێك که‌س به‌م که‌رنه‌ڤاڵه سه‌رسام و خۆشگوزارن. نزیکه‌ی ٤٥٠٠ نمایشکار له گشت جیهانه‌وه و بە ٧٩ گروپ به‌شداری ده‌که‌ن و به ڕه‌نگی جیاوازه‌وه جوانترین تابلۆ بۆ ئه‌م شاره ده‌نه‌خشێنن و جادەکانی دەبێتە جێ نمایشگایەکی مەزن. کوردیش به‌شی خۆی هه‌یه و ساڵانه به‌شدارن، بڕیارە ئەم ساڵ لاوانی کورد لە بەرلین بە شێوەیەکی چالاکانە تر په‌یامی کوردانه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن.ئێوەش خۆشەویستانی بەرلین پشتگیریتان لەو گەنجانە بە ناردنی کور و کچانتان بۆ بەشداری لەگەڵ ئەو گروپەدا و خۆشتان بە پۆشینی جلی کوردی و ڕێکردنتان لەگەڵیان جوانترین دیاری دەستانە. ژمارەی ئۆتۆمۆبیلی گروپی کوردی ٤٠ ـە لە کاتژمێر ١٠ لە هێرمەنپلاتس کۆدەبنەوە ..
چەند دیمەنێکی ساڵانی پێشوو لە بەشی ئەرشیفی کورد لە بەرلین ببینە >>
١٠ ساڵ پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس/ شەرێکی بێ کۆتایی
ڕۆژی شەممە ٥/٥/٢٠١٣ دەمژمێر ١٧ سمینارێك بۆ خاتوو ئینگا ڕۆگ لە لایەن ناوەندی هاوکاری یەوە سازدەکرێت. ئینگا ڕۆگ خاتونێکی شارەزای عێراقە و چەندین ساڵە پەیامنێری نزز ـە. لەو ئیوارەیەدا نوێترین هەواڵ و گۆرانکاریەکانی کوردستان و عێراق دەخاتە ڕوو. زانیاری زیاتر لە داوەتنامەکە ببینە >>ناونیشان
Stiftung Umverteilen
Merseburger Straße 3, 10823 Berlin
پێشەوا قازی محەمەد و جەنەرال موستەفا بارزانی لە بەرلین
" دو لێدەر، دو سیمبۆل، پێشەوا قازی محەمەد و جەنەرال موستەفا بارزانی "بۆ دیرۆکزان و نڤیسکار " کاکشار ئۆرەمار ".
ئەم سەمینارە لەلایەل پارتی دیمۆکراتی کوردستان/ رێکخراوی بەرلین بە ھاوکاری لەگەل حیزبی دیمۆکراتی کوردستان / ئیران کۆمیتەیی بەرلین سازدەکرێت.
رۆژنامەڤان ئارمانج عەگید نێروەیی سەمینارەکە بەرێوەدەبات.
ڕۆژی شەممە ١٣/٤/٢٠١٣ دەمژمێر: ١٧:٠٠ ناونیشان
KOMKAR کۆمکار
Paul-Lincke-Ufer 44a, 10999 Berlin
دوهەم ئاهەنگی نەورۆز لە بەرلین بە خۆشی و شادی کۆتای هات
به ئاماده‌بونی سه‌دان کورد، دوهەم نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ 2013 له لایه‌ن ڕێکخراوی بون ـه‌وه ئاماده‌کاری بۆ کرابو و له هۆڵێکی جوان و شایستەی به‌رلین دا سازکرا. ڕەنگاڵەیی جلوبەرگی کوردی و به‌شداری هونەرمەندان پەیوەند جاف و نێوار باڵایی بە چرینی چەندین گۆرانی شادی بەخش و دیلانی جوانی هەمەڕەنگ تابلۆیەکی جوانی پر شادی هۆڵەکەی نەخشاندبوو، لە هەمنکاتیشدا بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز جەژنی نەتەوەیی نەورۆز پیرۆزکرا. ئاهه‌نگه‌که به وێنه ببینهپیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له ده‌می سیاسه‌تمه‌دارێکی ئه‌ڵمانه‌وه
کلاودیا ڕۆت ی پارتی سەوزی ئەڵمانی ڕۆژی نەورۆز لە گشت ئەو نەتەوانەی کە نەوزۆز ڕۆژی نوێیانە پیرۆز دەکات
یه‌که‌م ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌مسال هینبون کردیه‌وه
یه‌که‌م نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ 2013 له لایه‌ن ناوه‌ندی هینبونهوه ئاماده‌کاری بۆ کرابو وه‌ك زۆربه‌ی ساڵانی ڕابردو و له یه‌کێك له قه‌ڵا دێرین و به‌ناوبانگه‌کانی به‌رلین (تسیتادێلا) سازکرا.به ئاماده‌بونی سه‌دان کورد و ئه‌ڵمان و بیانی و به به‌رنامه‌یه‌کی ڕازاوه به موزیك و گروپی دیلان و به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی کورد، هه‌روه‌ها ئاماده‌کردنی خواردنی کورده‌واری و کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز دڵی ئاماده‌بوان خۆش و نه‌ورۆزیش پیرۆز کرا. ئاهه‌نگه‌که به وێنه ببینه
نه‌ورۆزی کوردان
کاتێ سه‌رمای زستان خۆی ده‌پێچێته‌وه‌و ماڵئاواییمان لێده‌کا، هه‌رچه‌ند هه‌ڕه‌شه‌ی ساڵێکی دیکه‌مان لێده‌کا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ره‌مه‌رگی دا موژده‌ی وه‌رزێکی دیکه‌ی قه‌شه‌نگمان پێده‌به‌خشێ، ئه‌ویش به‌هاره. به‌هار مانگی ئه‌فراندن و خولقاندن و داهێنانه. یه‌که‌م رۆژی به‌هاریش سه‌ره‌تای مانگی نه‌ورۆزه، که ده‌کاته 21ی ئاداری زایینی. چونکه له یه‌که‌مین رۆژی ئه‌و مانگه‌دا رۆژێکی نوێ ده‌ست پێده‌کا، که سه‌ره‌تای ژیانێکی نوێ ده‌ست پێده‌کا، هه‌ر له گۆڕانی ئاووهه‌وا به‌ره‌و خۆشترو گه‌رم تر، خوێنیش له له‌شی بوونه‌وه‌ردا ده‌بزوێ، ئاو و گیان له هه‌ناوی رووه‌ک و دار‌و دره‌ختدا ده‌گه‌ڕێ، ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌ک مرۆڤ، به‌لکو ئاژه‌ڵ و رووه‌کیش دێته جۆش و خرۆش. بۆیه هه‌روا به سێنایی کورد ئه‌م رۆژه‌ی به پیرۆز نه زانیوه‌و ناوی له‌م رۆژه‌دا نه‌ناوه نه‌ورۆز، که واتای رۆژێکی نوێ دێ.
ئێواره‌یه‌کی ڕۆشنبیری له به‌رلین 18/3/2013 ده‌مژێر 18.30
ئێواره‌یه‌کی ڕۆشنبیری بۆ شاندی یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی کوردستان که شاندی تایبه‌تی ڕۆشنبیرن که به سه‌ردانێك له به‌رلینن سازده‌کرێت، به‌رنامه‌ی ئه‌و ئێواره‌یه له چه‌ند بابه‌تێکدا خۆی ده‌گرێت، وه‌ك: ڕۆشنبیری له کوردستان له ڕوانگه‌ی یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد و ئه‌و بڕیار و ڕاسپاردانه‌ی که له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رچوون، خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه و چه‌ند بابه‌تێکی ئه‌ده‌بی له لایه‌ن شاندی ئاماده‌بووه و پاشان گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌کان.
کات و شوێن
دوو شه‌ممه 18/3/2013 ده‌مژمێر 18.30 له
یادی 25 ساڵه‌ی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له به‌رلین به‌رز و پیرۆز ڕاگیرا
مه‌راسیمی هه‌ڵه‌بجه له کۆتای نوسینه‌که به وێنه ببینه
به ئاماده‌بونی زۆرێك له کورده‌کانی به‌رلین و شاندێكی په‌رله‌مانی کوردستان و چه‌ند ئه‌ندامێکی نوسه‌رانی کورد که به سه‌ردان له به‌رلین بوون له‌گه‌ڵ چه‌ند دۆستێکی کورد ئه‌م یاده به‌رز و پیرۆز ڕاگیرا. له سه‌نته‌رێکی دیار و ناسراوی به‌رلین (کودام / ئه‌ورپا سێنته‌ر) به نیشاندانی وێنه‌ی قوربانیان و چۆنیه‌تی بۆمبارانکردنی ئه‌و شاره و خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی ئاماده‌کرا و به زمانی ئه‌ڵمانی و دابه‌شکردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه و پۆستکارتی ئه‌و مه‌رگه‌ساته به‌سه‌ر میوان و ڕێبوارانی ئه‌و سه‌نته‌ره‌دا له هه‌مانکاتیشدا لێدانی موزیکی گونجاو ئه‌تمۆسفێرێکی سه‌رنجڕاکێش له لایه‌که‌وه ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی خامۆش کرد بوو، له لایه‌کی تریشه‌وه بوبوه جێێ یه‌کتر بینین و ئاڵ و گۆڕی بیروڕای جیاوازی دۆستانه له نێوان ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌کی درێژه یه‌کتریان نه بینیبوو له هه‌مانکاتیشدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێبوارانه‌ی که شتێکی ئه‌وتۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌رگه‌ساته و دڕنده‌ییه‌ی ڕژێمی پێشوو نه‌بیستبوو، هه‌ر بۆیه ڕێبوارێك ووتی (وامان ده‌زانی مه‌رگه‌ساتی گه‌وره، ته‌نها له ئه‌ڵمانیا و له ڕێی نازییه‌کانه‌وه ئه‌نجامدراوه!). پێش کۆتایهێنان به‌م مه‌راسیمه، 25 باڵۆن له لایه‌ن منداڵه چاوگه‌شه‌کانه‌وه به‌ردرایه ئاسمانی به‌رلین. پاش سوپاس و پێ‌زانین بۆ ئاماده‌بوان کۆتایی پێهێنرا.ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بوترێت، ئاماده‌کاری ئه‌م مه‌راسیمه له لایه‌ن کورده‌کانی به‌رلینه‌وه بوه و ئه‌و به‌ڕێزه‌ی ئه‌مساڵ ده‌رفه‌تی نه‌بوه، ئاساییه، به‌وهیوایه‌ی ساڵی ئاینده ڕۆڵ ببینێت و ئه‌ركی سه‌رشانی جێبه‌جێبکات.. مه‌راسیمه‌که به وێنه ببینه
شاندێکی ڕۆشنبیری په‌رله‌مانی کوردستان له به‌رلین
شاندێکی ڕۆشنبیری په‌رله‌مانی کوردستان که پێکهاتوه له پێنج ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌رێزان ( ئاسۆ که‌ریم، شوان کابان، دڵشاد حسێن، ئامینه زکری و دکتۆر ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ) گه‌یشتنه به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا. بڕیاره چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی به‌رلین و به تایبه‌تیش به‌شی ڕۆشنبیری پێکبهێنن. بۆ تیشکخستنه سه‌ر کاره‌کانی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری به‌رلین له باره‌ی به‌رنامه و داهات و خه‌رجی و به‌رهه‌م و ئامانجی کار و پلانیان، هه‌روه‌ك لای زۆرێك ئاشکرایه دانیشتوانی به‌رلین نزیکه‌ی هێنده‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستانهئەمساڵیش وەك سالانی پێشوو لە بەرلین نەورۆز بارانە
بۆ ساڵی ٢٠١٣ لە بەرلین لە چوار لاوە بە فەرمی نەورۆز دەگێڕدرێتلە ئێوارەی ٢٠/٣/٢٠١٣ وەك چالاکییەکی بەردەوامی ساڵانەی هینبون بە هاوکاری مەڵبەندی ئاوەدانی و زۆزك بە کردنەوەی ئاگر و گێڕانی ئاهەنگ نەورۆز پیرۆز دەکرێت. ئەگەر لەم ڕۆژەدا هەرکەس بە جلوبەرگی کوردییەوە بێت، ئەوە نەورۆزەکە ڕەنگینتر دەبێت.. زانیاری زیاتر لە فلایەکە ببینە
لە ٢٢/٣/٢٠١٣ ڕێکخراوی بوون هەڵدەستێت بە گێڕانی ئێوارە ئاهەنگێك بەم بۆنە نەتەوەییەوەوەك ساڵانی ڕابردوو و بە مەبەستی ناساندنی جەژنی نەورۆز بە منداڵە چاوگەشەکانمان ڕێکخراوی یەکماڵ لە بەرلین جەژنی نەورۆز لەگەڵ منداڵ و خێزانەکانیان پیرۆز دەکەن، بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز و شایی و بەرنامەی تایبەت بۆ منداڵان.
کۆمکار لە ئەڵمانیا لە ٥ شاردا ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕێ و لە شاری بەرلین لە ٢٣/٣/ ٢٠١٣ نەورۆز پیرۆز دەکەن
نەورۆزەکانی بەرلین ٢٠١٣
Hinbun 20.3.2013, Bun e.V 22.3.2013, Yekmal e.V. 22.3.2013, Komkar 23.3.2013













